جێگری سەرۆكی ئەمریكا: بەلێن بەهەموو جیهان دەدەین ئێران و گروپەكانی سەر بەو وڵاتە سزا بدەین

خواكوڕك 

مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسی ساڵانەی لۆبی ئیسرائیل لە ئەمریكا ناسراو بە ئایپەك، بەلێنی بە ئیسرائیل دا كە سزای ئێران بدەن و رێگری بكەن ئێران دەستی بگات بە چەكی ناوەكی ئەتۆم، دەلێت بەلێن بەجیهان دەدەین ئێران سزا بدەین لەسەر ئەو كارانەی كە لەناوچەكە كردوویەتی، دەلێت رووبەروی تەواوی ئەو گروپانەش دەبینەوە كە ئێران پاڵپشتیان دەكات”.

هەر لە وتارەكەی دا پێنس گوتیشی چیتر ھەڵسوكەوتەكانی ئێران لە ناوچەكە دژی ئیسرائیل و ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا قەبووڵ ناكەین، گوتی وەك سەرۆك دۆناڵد ترەمپ گوتی ئەمرێكا بەهێز دەمێنێتەوە، لەرووبەرو بوونەوەی گروپە تیرۆرستەكان كە ئێران دەگرێتەوە، ئەمریكا چیتر هەڵسوكەوتەكانی ئێران بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكەو ئیسرائیل قبۆڵناكات،  بەلێن بە ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا دەدەین، رێگا نادەین ئێران دەستی بگاتە چەكی ناوەكی ئەتۆم ئەمەش بەلێنی ئێمەیە بەئێوەی ئیسرائیلیەكان و هەموو هاوپەیمانانی ئەمریكا و جیهان”.

 

Back to top button