فەرمانێك لە مەسرور بارزانییەوە
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی دەركرد بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی فەرمانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ژمارە 4618 پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 252 ـی ساڵی 2023 تایبەت بەدیاریكردنی رۆژی 25ـی شوباتی 2024، وەك رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەرچووە.
لە فەرمانەكەدا هاتووە، بڕیارمان دا بە راسپاردنی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و گشت لایەنە پێوەندیدارەكان، بە هاوئاهەنگیكردنی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەمەبەستی دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی ئەم پرۆسەیە.
ئەوەیش هاتووە، ئەم فەرمانە لە رێكەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت.