مەسرور بارزانی: پابەندم بە هاوكاریكردنی گەنجان كە گەورەترین سەرمایەی ئێمەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان – هەولێر رایگەیاند، هەموو ئامرازەکان بۆ سەرکەوتنی دەرچووان و گەنجان دابین دەکەین و پێشوازی لە هەموو بیرۆکە و هەوڵێکیان دەکەین کە بۆ خزمەتی گشتی بێت.

مەسرور بارزانی لە گوتارەكەیدا رای گەیاند: “خوێندنی زانكۆ هەوڵێكی بەكۆمەڵە ئەو رۆڵەی كە خێزانەكان دەیگێڕن و ئەو قوربانییەی دەیدەن زۆر جار لەبەرچاو ناگیرێن، هەروەها دەمەوێت سوپاسی فاكەڵتی و وانەبێژان بكەم كە خوێندن و پەروەردەیان لە سەرووی پیداویستییە كەسییەكانەوە داناوە لە هەندێ كاتدا دڵنیام ژیانی خۆیان و خێزانەكانیشیان پشتگوێ خستووە بۆ ئەوەی ئەو كاتەتان پێ بدات كە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەكی باشتر، ساڵی رابردوو كاتێك لەسەر ئەو پۆدیۆمە وەستابووم بە دەرچووانم گوت كە دەرفەتی زۆر گەورە چاوەڕێیان دەكات لە كاتێكدا هەنگاوەكانی داهاتووی خۆیان دەنێن لە ژیاندا هەروەها كارنامەی گۆڕانكارییەكانی حكوومەتەكەم خستە روو كە گۆڕانكای دەكات لە شێوازی كاركردنمان لە كوردستان و چۆنیەتی مامەڵەكردنمان لەگەڵ جیهان.

گوتیشی: لە چەند ساڵی داهاتوو دەرچووانی كوردستان دەستیان هێزی كار دەگات كە بەراستی بتوانن كارامەییەكانیان بسەلمێنن ئەوانەی ئەمشەو لێرەن و دەیانەوێت ئاڵەنگاریی ئێمە بكەن بە بیرۆكەكانیان ئەوا ئێمە دەرفەتمان بۆ ئێوە هەیە، ئەوانەی دەیانەوێت وەك خاوەن كار خۆیان بسەلمێنن ئێمە یارمەتی و قەرزمان هەیە بۆ ئێوە ئەوانەی دەیانەوێت لەو گەشتی گۆڕانكارییانەدا لەگەڵمان بن پێشوازیی لێ دەكەین، ساڵی رابردوو كەرتی كشتوكاڵمان هەمە چەشن كرد ئێستا لە پرۆسەی گۆڕانكاریداین بۆ هەناردەی پیشەسازییەكی گەشەسەندوو و دەبێتە بزوێنەر بۆ زۆرینەی كارەكانی ترمان لەم بوارەشدا پێویستمان بە هاوكاریی ئێوەیە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: كارەكانمان بۆ دروستكردنی ئابوورییەكی دیجیتەڵ بەردەوامە بەم زووانە مامەڵە سەرەكییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پارەدانی دیجیتەڵییەوە ئەنجام دەدرێ لە رێگەی سیستەمێكی بانكییەوە كە هەموو كوردستانییەك بە ئابووریی جیهانەوە دەبەستێتەوە، دەرفەتمان هەیە بۆ ئەو دەرچووانەی كە دەیانەوێت یارمەتیمان بدەن لە جێگیركردنی ئەم ئەركە نوێیە، حكوومەتەكەم هەموو كات پەروەردەی خستووەتە پێش هەموو شتێكەوە من پابەندم بە هاوكاریكردنی گەنجەكان كە گەورەترین سەرمایەی ئێمەن.

 

Back to top button