ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، بارودۆخی كه‌ركووك له دووی ئه‌یلووله‌وه كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له شاره‌كه شه‌هید كران، تا ئێستا وه‌كو خۆیه‌تی و هیچ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک- گەرمیانی پارتی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش باسی له‌وه كرد، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان تێبینیان له‌سه‌ر كاره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه. دووپاتیشیكرده‌وه پارتی كاری خۆی به باشی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك كردووه و ئاماده‌كارییه‌كانی له‌و سنووره به‌قه‌د ته‌واو كردووه.
کەمال کەرکووکی هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، بڕوا و متمانه‌یان به خه‌ڵكی كه‌ركووك هه‌یه كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ به پارتی بده‌ن. گوتیشی، پارتی باره‌گاكانی له كه‌ركووك داگیر كراوه، ئه‌گه‌رنا پێشبینیان ده‌كرد كاری زیاتر بكه‌ن و ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنن.
سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، دووپاتیكرده‌وه پارتی ئه‌و پۆسته به مافی خۆی ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كه‌ركووك كوردن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پارێزگاری ئه‌و شاره به‌تایبه‌ت له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پارتی به مافی خۆی ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن برینی كوردی شاره‌كه سارێژ بكه‌ن.