دژەتیرۆری یەکێتی بەهاوکاری حەشدی شەعبی ئەفسەرێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە دەڕفێنن
شەوی ڕابردوو دژەتیرۆری یەکێتی بەهاوکاری گروپێکی حەشدی شەعبی ئەفسەرێکی کورد لە کەرکوک دەڕفێنن
ــ ئەفسەرەکە کێ بووە و کێ رفاندی ؟
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم (گۆران نەوزاد) لەکەرکووک لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتی و گروپێکی حەشدەوە دەڕفێندرێت، ناوبراو بەهۆی نەخۆش کەوتنی باوکیەوە و بە مەبەستی سەردانی گەڕابوویەوە شاری کەرکووک.
بەپێی زانیاریەکان، ناوبراو دوای چاودێریەکی وورد لەلایەن تیمێکی دژەتیرۆری سەر بە “وەھاب ھەڵەبجەیی”ـەوە و بەهاوکاری گروپێکی حەشدی شەعبی رفێندراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە پێشتر ھەمان تیم ماڵەکەی گۆرانیان لەو شارە سوتاندبوو و دوو جاریش مالی باوکیان دابوە بەر دەستڕێژی گوولە.
بەپێی زانیاریەکان ئەو تیمەی گۆرانیان بەو شێوەیە رفاندوە پێکھاتوون لە لە گروپێک بەسەرپەرشتی (سەریاس نەجات اسماعیل) کە بەرپرسی پاسەوانەکانی وەهاب هەڵەبجەیەو لەگەڵ هەریەکە لە( هاوکار مەجید رەشید ناسراو “بەهاوە دووزی” و حەمەی نەجم ).
بە پێی زانیاریەکان گۆران دوای رفاندنەکەی بردوویانە بۆ سلێمانی و لە بارەگای فەرمی دژەتیرۆر دەستبەسەرکراوە، هەربۆیە لێرەوە سەلامەتی گیانی گۆران نەوزاد دەکەوێتە ئەستۆی سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی.