په‌كه‌كه رۆژئاوای كوردستان دەکاتە قوربانی ئاڵای خۆی و وێنەكانی ئۆجەلان
نایف سه‌ید ئه‌حمه‌د، چاودێری سیاسی له ڕۆژئاوای كوردستان، رایگەیاند، ”ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه په‌كه‌كه زیاتر له جاران خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بارگاوی ده‌كات به سیاسەتەكانی خۆی و به هه‌زاران وێنه و لۆگۆی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه له چاپخانه‌كانی سووریا چاپ ده‌كرێن و بەسه‌ر خه‌ڵكیدا دابەش ده‌كرێن. فشار له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كەن، كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی په‌كه‌كه، توركیا هان بدرێت تاوەكو بۆردوومانی زۆرتری رۆژئاوای كوردستان بكات.”
جەختیشی كردەوە: ”هەر لەم رۆژانەدا ته‌واوی دامەزراوەكانی رۆژئاوای كوردستان به‌زۆر ده‌برێنه چالاكییە حزبییەكانی په‌كه‌كه، ئێستا ده‌یان گرووپ و تاقمی جیاواز بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان دروست كراون، خۆیان دنه‌ی توركیا ده‌ده‌ن تاوەكو لەدژی رۆژئاوای كوردستان ئۆپەراسیۆن بكات، لەو لاشەوە هەر خۆیان فشار له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان بكەن، ئامانج له‌و سیاسه‌ته‌ش مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یە له‌نێو ئه‌م ژاوه‌ژاوه‌ی كه هه‌یه.”
بە بڕوای ئەو چاودێرە، لە دوای كردەوەكەی په‌كه‌كه له ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كە لە رێگەی خۆتەقاندنەوەوە ئەنجامی دا، به‌شێكی زۆری تواناكانی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان خراونەته روو، بۆ ئه‌وه‌ی هانی توركیا بدرێت زیاتر هێرش و بۆردوومانی ئەو بەشەی كوردستان بكات، ”ئێستا به‌شێكی زۆری ژێرخانی ئابووری رۆژئاوای كوردستان بووه‌ته قوربانیی
سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی په‌كه‌كه و به‌و هۆیه‌شەوە ئەگەر هەیە توركیا زیاتریش بە ئامانجی بگرێت.”