لە مەخموور دژ بە هێزە عێراقییەکان خۆپیشاندانە و رێگای هەولێر- مەخموور یان داخرا

بۆ جاری دووەم لەم مانگە جووتیارانی مەخموور دژ بە هێزە عێراقییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای هەولێر- مەخموور یان داخست.

بەیانی ئەمڕۆ جووتیارانی قەزای مەخموور لەدژی بازگەی نەینەوای هێزە عێراقییەکان كە رێگری لە جووتیاران دەكەن پێداویستییە كشتوكاڵییەكان لەهەولێرەوە بگوازنەوە قەزاكە، دەستیان بە گردبوونەوە كردوو رێگای هەولێر- مەخموور یان داخست.

یەکێک لە جووتیارەکان رایگەیاند:” لە بازگەی هێزە عێراقییەکان لەبەرانبەر هێنانی بنەتۆ و پەین، داوای سەرانە لە جووتیارانی مەخموور دەکرێت .

Back to top button