ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی قەدەغەکراودا دەگرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە یەکێک لە خواردنگەکان کە وەک کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن بەکارهێندراوە، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر لە گۆشتی قەدەغەکراو، گۆشتی هیندی و ماوەبەسەچوودا گرت.

هاوکات پێنج کەس کە لە خواردنگەکەدا کاریان کردووە، دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ دەست بەسەرداگرتنی هەموو ئەو خواردنەی لەو کۆگایەوە بەسەر خواردنگەکاندا دابەشکراوە.

هەروەها بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لەو کۆگایە تۆمارکراوە، چەندین ساردکەرەوەی پڕ لە گۆشتی ماوەبەسەرچوو و قەدەغەکراو هەڵگیراون و برێکی دیکەی گۆشتین بۆ ئامادەکردنی خواردن لەناو چێشتخانەی کۆگاکەدا دەستی بەسەردا گیراوە و هەروەها دەست بەسەر بڕێکی دیکەی مریشکی ماوەبەسەرچوو و خواردنی تێکچوودا گیراوە، کە لە دروستکردنی زەڵاتە و موقەبیلات بەکارهێندراوە و لەگەڵ ژەمەکانی خواردن لە چەند خواردنگەیەکی سەر بەو کۆگایە پێشکەش بە هاووڵاتییان کراوە.

Back to top button