زەوی بەسەر ڕزگاربوانی کوردی ئێزدی دابەش دەکرێت

رەفعەت سمو، جێگری پارێزگاری نەینەوا راگەیاند: ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر ڕزگاربوانی کوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعشدا دراوە، بڕیارە لە قۆناغی یەکەم ٢٥٠ پارچە زەوی بەسەر ڕزگاربواندا دابەش بکرێت، لە قۆناغەکانی داھاتووش ھەموو ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی.

جێگری پارێزگاری نەینەوا گوتیشی: دابەشکردنی زەویەکانیش لە سنووری قەزای شنگال دەبێت و بۆ ھەر ڕزگاربوویەک زەویەکی ٢٥٠م دیار کراوە.

رەفعەت سمو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد:  بڕیارە لە قۆناغەکانی داھاتوو ژمارەیەکی زیاتری رزگاربوانی دەستی داعش سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی بۆ نیشتەجێبوون، کاریش دەکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت تا ھەموو ڕزگاربوانی کوردی ئێزدی بەو مافەی خۆیان بگەن.

Back to top button