20 کەس بۆ فەرمانگەى چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن دادەمەزرێت

قایمقامیەتى پێنجوێن بڵاوى کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی، 20 کەس بۆ فەرمانگەى ڕێگاوبانى پێنجوێن لە بوارە جۆراوجۆرەکان دادەمەزرێنێت.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى قایمقامیەتى پێنجوێن، هەر کەس ئارەزوومەند بێت و دانیشتووی پێنجوێن و گەرمک و ناڵپارێز بێت، دەتوانێت فۆڕم پڕ بکاتەوە، بەپێی پسپۆڕی و چەند مەرجێک:

ـ بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان پێوستە ئەم پسپۆڕیانە بێت:
-کارگێڕی کار (دبلوم) یەک کەس
-کارگێڕی (بکالۆریوس) یەک کەس
-ئەندازیار (بکالۆریوس) دوو کەس
_ یاسایی (بکالۆریوس) یەک کەس
_کۆمپیوتەر(دبلۆم)یەک کەس
-ژمێریاری (بکالۆریوس)یەک کەس
-ژمێریاری(دبلۆم) دوو کەس

هاوکات بۆ پاسەوان و کارگوزار و شۆفێر پێویستە ئارەزوومەند بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت و بۆ شۆفێر مۆڵەتی گشتی هەبێت
ـ شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەر (یەک)کەس
_شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچوک (یەک)کەس
_شۆفێری شۆفڵ (یەک) کەس
-شۆفێری گەڵابە (یەک)کەس
-شۆفێری گلێدەر(یەک)کەس
-شۆفێری عادیلە(یەک)کەس
-شۆفێری تەنکەر(یەک) کەس
-شۆفێر کاسیحە(یەک)کەس
_کارگوزار (یەک)کەس
-پاسەوان(دوو)کەس
فۆڕمەکان لەلایەن فەرمانگەی ئاماری پێنجوێنەوە دابەش دەکرێت لە کتێبخانەی گشتیی پێنجوێن لە سبەى دووشەممە ٢٣/١٠/٢٠٢٣ تا ڕۆژى ٢٦/١٠/٢٠٢٣دەبێت .

Back to top button