سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمریکا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.ئیبراهیم ساڵح سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمریکا(KNC) کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا دەربارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و رەوەندی کوردستانی لە باکووری ئەمریکا بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە یەکخستنی هێز و تواناکانی رەوەندی کوردستانی لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان کرا.