بارزان عەلی حەمە: لە سلێمانی دیموکراتی تەنیا دروشمە
رۆژنامەنووسێک رایدەگەیەنێت، شێوازێكی عهسكهرتارییهت له سلێمانی زاڵه، هەروەها دەشڵێت: دهزگا سهربازییهكان له سلێمانی باڵادهستن و دامهزراوهكانیشیان کاری خۆیان ناكهن.
بارزان عەلی حەمە، رۆژنامەنووس رایگەیاند، ئەگەر 24 رۆژنامەنووسیش لە کاتژمێرێکدا لە سلێمانی دەستگیربکرێت سەرسام نابم، چونکە سلێمانی هەر وابووە، لە سلێمانی چوار جۆر حکومڕانی هەیە، هەرگیز یەکێتی وەک حزب لە سلێمانی حکومی نەکردووە، بەڵکو هەمیشە وەک سەربازگە مامەڵەی کردووە.
ئەو رۆژنامەنووسە باسی لەوەکرد، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەم جۆرە حکومڕانییە نابینی کە لە سلێمانی هەیە، لە سەردەمی مام جەلال دیموکراتییەک هەبوو، بەڵام لە سەردەمی ئەو هەموو حکومڕانییەی ئێستای سلێمانی ئەگەر شتێکت بەسەر بێت نازانی پەنا بۆ کێ ببەیت، چونکە سلێمانی کۆمەڵگەیەکی سەربازییە ناتوانی لەوێدا جگە لە لێکدانەوەی سەربازی لێکدانەوەی دیکەی بۆ بکەیت.
ئەو رۆژنامەنووسە راشیگەیاند، ئەوەی یەکێتی لەگەڵ تۆ دەیکا تۆ لەگەڵ ئەو بیکەیت دنیا دێنێتە سەر هێل و دەڵێت مافم پێشێل کراوە”. روونیکردەوە، لە سلێمانی دیکتاتۆرییەت حکوم دەکات وەک کۆریای باکوورە، لەوێدا لەگەڵ حزب نەبیت شوێنت نابێتەوە، هەمیشە لە سلێمانی ئەقڵێکی دیکتاتۆری و سەربازی حکومی کردووە.
#Xwakurk #خواکوڕك