سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم دەكات

رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ جەماڵ ئەلزاری سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوە و ڕاگۆڕینەوەی نێوان لایەن و پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان كرایەوە.

Back to top button