پڕۆژەكەی یەكێتی فەشەڵ دێنێت, لەبارەی سەربەخۆی كوردستانیش بوونە دووباڵ

خواكوڕك
ئێستا هەرێمی كوردستان دەرفەتێكی گەروەی لەبەردەمدایە, بۆ وەدی هێنانی ئەو خەونەی كە چەندین ساڵە خوێنی لە پێناو داوە خەباتی بۆیی كردووە, نزیك بوونەوەی كوردستان لەم دەرفەتە بە شانسێكی گەورەی كەم بارە بووەوە ناو دەبرێت, بەڵام هەڵوێستی جیا و پاشەكشە لە پرسی سەربەخۆی لە لایەن چەند لایەنێكی سیاسی هەستی پێدەكرێت بە تایبەت لە لایەن چەند بەر پرسێكی یەكێتی, لە كاتاتێكدا بەرپرسە سەربازیەكانی ئەم حزبە لەگەڵ چەسپاندنی سەربەخۆی دان و رایدەگەیەنن كە ئێستا كاتیەتی.

لەسەر ئەم پرسە پێشتر جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاندبوو:” ئێستا سەربەخۆیی كوردستان لە ئاستە جیهانییەكەی قبوڵ كراوە، بە جۆرێك لە ناوخۆمان، خۆمان بكەینە ژمارە و ئەگەر ببینە دەوڵەتیش، هەندێك گرفت هەیە كە لە كۆڵمان دەبێتەوە، چونكە ئەوەی ئێستا ناتوانین هەندێك شت بكەین، گیرۆدەی ئەوەین كە دەوڵەتمان نین”.
هەروەها ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتوشیەتی:” كوردستان چەندین حزبی سیاسیی تێدایە كە خاوەنی خەباتێكی زۆرن، بەهەزاران تێكۆشەری ئەو حزبانە شەهیدبوون، خەڵكی كوردستان لەگەڵ ئەو لایەنانەدایە، ئەو لایەنانە بڕیار لە داهاتووی كورد و كوردستان دەدەن نەك چەند كەسێك كە لە پشت مێزەكانەوە دانیشتوون”
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ (ئارێز عەبدولا) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە وتارێكیدا پرسی درووستكردن و راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دەبەستێتەوە بە چارەسەركردنی چەند پرسێكی لۆكاڵی هەرێم, دەنوسێت:” ناكرێت‌ ئێمە پەرلەمانمان نەبێ‌، كێشە سیاسییەكانمان گەورە بن، قەیرانی‌ دارایمان هەبێ‌، هێزی‌ پێشمەرگە بەتەواوی‌ یەكنەخرابێتەوە، ئاسەواری‌ دووئیدارەیی‌ هێشتا نەبڕابێتەوە، سوپای‌ توركیا لە كوردستان تەراتێن بكا، پەكەكە لە كوردستان هێزێكی‌ گەورە بێ‌ لەگەڵ پارتی‌ لە ناكۆكیەكی‌ توندبێت‌، كەچی پارتی‌ بڵێ‌ من دەوڵەت رادەگەیەنم”.
چاودێرێكی سیاسی لەسەر ئەم پرسە تایبەت بە( خواكوڕك) راگەیاند:” یەكێتی لەسەرپرسی سەربەخۆی كوردستان دابەشی سەر دوو ئاراستە بوون, ئەوانەی كە فەرماندەی پێشمەرگەن دەخوازن كە بە هەر نرخێك بێت ئەم درەفەتەی بۆ كوردستان هاتۆتە ئاراوە لە دەست نەچێت, سەربەخۆی كوردستان بكەنە خەلاتی خوێنی ئەو شەهیدانەی كە رۆژانە لەبەرەكانی جەنگ بە تەنیشتیانەوە شەهید دەبوون, بە شێكیشیان پێیان وایە جارێ‌ كاتی دەوڵەتی كوردستان نیە, كە ئاراستەی دووەم بە هۆی كاریگەری سیاسەتی دەرەكی و بە هۆی ئەوەی كە بەرژەوەندی تایبەتیان لە ژێر دەسەڵاتی نەیارانی پرسی سەربەخۆیە دەیانەوێت بە ناوی پڕۆژەو چەند ناوێكی دیكە ئەم پرسە وەپاش بخەن, بۆئەوەی كوردستان ئەم دەرفەتەی لە دەست بچێت”.

Back to top button