سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/10/20231024_220822.jpg)
رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانگارییە سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر کۆسپ و تەحەدییاتی بەردەم داهاتووی گەلی کورد لە سووریا.