حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکات و 416 پارچه زه‌وی بەسەر ئەم کەسانە دابه‌ش دەکات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له شاری سلێمانی 416 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیكراو و گیراوی سیاسی دابه‌ش بكرێت، بڕیاریشه به‌م زوانه له هه‌ولێر و دهۆكیش زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە كۆى (1100) زيندانیكراو و گيراوى سياسى كە له سنوورى شارەوانى سلێمانى لەلايەن ئەنجوومەنى وەزيران فەرمانى پێدانى زەويان بۆ دەرچووە، تەنیا ئەو (416) کەسە كارى وردبينى مامەڵەيان تەواو بووە، به‌مه‌ش ئه‌م كه‌سانه زه‌وی نیشته‌جێبوونیان پێ ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به زیندانیكراو و گیراوه سیاسییه‌كانی تر، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێويسته ئه‌وانه‌ی كه ماونەتەوە دەست بەمامەڵەكانيان بكەن بۆ وەرگرتنی زەوى.
وەزارەتەکە راشیگه‌یاندووە: بۆ ئەوانەش کە تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنی زەویان نییە، وەزارەتمان لە هەوڵدايە بۆدابینكردنى زەوى له پارێزگاى هەولێر و دهۆك بۆیان.
دەشڵێت:” ئەو (416) زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانەی کە ناوەکانیان راگەیەندراوە، پێويسته رۆژى پێنجشەم رێکەوتی 26/11/2023 لە كاتژمێر (9)ی بەیانی لە هۆڵى رۆشنبيرى لە شاری سلێمانی ئامادەبن بۆ كارى تيروپشك و پێدانى زەوی بۆيان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەوە.