گۆڕان بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر ئاڵای كوردستان نەدرێت هەواڵی بڕینی مووچە بڵاو دەكاتەوە لەسەر كەركووك
خواكوڕك
دوای ئەوەی پاریزگاری كەركووك بڕیاری هەڵكدرنی ئاڵای كوردستانی دا لە پارێزگای كەركووك, وا بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر پەسەند كردنی بڕیاری هەلكردنی ئاڵایی كوردستان بدەن بەفەرمی, ئەمە لە كاتێكدا چەند ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە بەغدا لێدوانی دژ بە ئەم هەنگاوە گەورەیەی پارێزگای كەركوكیان دەستپێكردووە, لە ئێستاشدا میدیاكانی بزووتنەوەی گۆڕان بابەتی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی كەركووكیان زەقكردۆتەوە بۆئەوەی كورد لەم هەنگاوەی پاشەكشە بكات.
مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕای گەیاند :” دوای بەدواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەمەڕ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگای كركوك و پەیوەندیكردن بە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق، وەزیری دارایی فەرمانی زارەكی داوە بە راگرتنی پێدانی مووچەی پارێزگای كركوك”
ئەو پەرلەمانتارە، ئاشكرای دەكات، كە تا ئێستا بە فەرمی هۆكاری دەركردنی بڕیارەكە نازانن، دەشڵێت :” ئەمشەو هەوڵ ئەدەم لەگەڵ وەزیری دارایی پەیوەندی بگرم و هۆكارەكەی بزانین”.
لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە (محمد كەمال) سەرۆكی لیستی برایەتی كەركووك رایگەیاند:” بەغدا ناتوانێ موچەی كەركووك ببڕێت, چونكە ئێمەش لێرە كاردانەوەمان دەبێت بە راگرتنی نەوت و كارەبا و غاز كە بۆ بەغدا وحكومەتی عێراق دەڕوات”.