پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ساڵح قەلاب

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری ناوداری ئوردونی ساڵح قەلاب پەیامێکی هاوخەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری ناوداری ئۆردونی ساڵح قەلابم پێ گەیشت، کە دۆستێکی نزیکی خۆم و بەرگریکاری دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو. سەرەخۆشی لە برای بەڕێز شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئوردون و خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح قەلاب دەکەم.

Back to top button