ئەمڕۆ شەش ساڵ به‌سه‌ر داستانی سحێلا تێپه‌ڕ ده‌بێت
ئه‌مڕۆ شەش ساڵ به‌سه‌ر داستانی سحێلا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه تیایدا له 26ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 شكستێك به‌سه‌ر دوژمنان و داگیركاران هات.
له داستانی سحێلا هه‌روه‌ك داستانی پردێ، دوژمن خۆی نه‌گرت و شكا و چه‌ما و خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئازایی و نه‌به‌ردیی پێشمه‌رگه نه‌گرت و هه‌ر زوو دانیان به شكستیاندا نا.
به رابه‌رایه‌تی و سەرپەرشتی راستەوخۆی سه‌رۆك بارزانی، گه‌لی كورد مێژووی خۆنه‌چه‌ماندنی خسته نێو خه‌باتی فیداكاریی خۆیه‌وه و داستانی سحێلا به فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌ی دوژمنبه‌زێنی ھه‌ره به‌توانا، جه‌نابی مه‌نسور بارزانی بوو، ئه‌و، له‌وێ به هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی گوت: خوێنی من له هی ئێوه عه‌زیزتر نییه، گه‌ر دوژمن لێره ده‌رباز ببێت، مان و نه‌مانی ئێمه‌یه.
ئیتر كه بڕیاری مان و نه‌مان درا، له‌وێش پێشمه‌رگه به داستان وه‌ڵامی دوژمن و خیانه‌تكارانی دایه‌وه، ده‌رسێكی وایان دا به دوژمن و خیانه‌تكاران كه ئیتر بۆ جارێكی تر بیر له هێرش بۆ سه‌ر كوردستان نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وان پلانیان دانابوو هه‌ر له ناوچه‌ی مه‌حموودیه و عه‌ین عوێزهوه تا سحێلا هێرش بكه‌ن، له به‌ره‌به‌یانییه‌وه كاتژمێر 5ی به‌یانی ده‌ستیان به بۆردوومانكردن كرد و كاتژمێر 7ی به‌یانی 26ی ئۆكتۆبه‌ر 2017 هێرشه‌كه‌ی ده‌ستی پێ كرد و شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بوو تا 5ی ئێواره و هێرش له دوای هێرش بوو، سه‌دان كه‌س له چه‌كدارانی ئه‌وان كوژران، جگه له برینداره‌كانیان و، چه‌ندین تانك كه‌وتنه ده‌ست پێشمه‌رگه و زیاتر له 20 هه‌مه‌ر و زیاتر له 150 ئالیه‌تی دیكه‌شیان سووتێندارن و پێشمه‌رگه به‌رگرییه‌كی توندیان كرد.