مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید ساڵح زراری دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ساڵح زراری کرد و رایگەیاند: شەهید عەقید ساڵح زراری، پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و لە بنەماڵەیەکی خەباتکار و نیشتمانپەروەر بوو.
لە پرسەنامەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شەهید عەقید ساڵح فەتتاح زراری، فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەم و هاوبەشی خەمیانم”.
هەروەها لە پرسەنامەکە سەرۆکی حکومەت دەشڵێت: “شەهید عەقید ساڵح زراری، پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و لە بنەماڵەیەکی خەباتکار و نیشتمانپەروەر بوو . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت”.