سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ عەقید سالح زراری دەكات
دوای سێ ڕۆژ لە برینداربوونی شەهید عەقید سالح زراری لە شەڕەکەی چیای قەرەچوغ و مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو،
رۆژی پێنجشەممە 26ـی تشرینی یەكەمی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی شەهید عەقید سالح زراری كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی بە خانەوادەکەی راگەیاند.