سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات
رۆژی شەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سڵاوی سەرۆك (ماكرۆن)ـی بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەكانی ناوچەكە و ئەگەر و مەترسییەكانی قۆناغی داهاتوو، ئاڵوگۆڕ كرا.
پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەرز نرخێندرا. باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەستخۆشی لە بڕیاری سەرۆك بارزانی كرد كە لەپێناو هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێشكەشی زانكۆی كەركووك كرد و، بە بڕیارێكی حەكیمانەی لەقەڵەم دا.