بە وێنە.. پەكەكە پێشمەرگەیەكی سویدی لە شنگال دەڕفێنێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی سویدی بۆماوەی زیاتر لە ساڵێك پەیوەندی بە ریزەكانی پێشمەرگەوە دەكرێت, ئەمڕۆ ئەو هاوڵاتیە سویدیە لە لایەن پەكەكە لە شنگاڵ رفێنراوە, كەسو كارەكەی داوای ئازادكردنی دەكەن چوونكە ئەو لە دژی داعش پەیوەندی بە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كردووە.

رۆژنامەی (ئافتۆن بلادت)ـی سویدی بڵاویكردووەتەوە، كە هاووڵاتییەكی سویدی بە ناوی (تۆنی) كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە شێوەی خۆبەخش لە ریزی پێشمەرگەدایه،‌ لە لایەن هێزەكانی یەبەشەی سەر بە پەكەەكە رفێندراوە.

برایەكی تۆنی بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، خێزانەكەیان زۆر نیگەرانن و هیوادارن بە زووترین كات براكەی ئازاد بكرێت.
برای تۆنی، ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە، تەنیا ئەوەندە زانیارییان دەستكەوتووە، كە تۆنی لە لایەن پەكەكە لە شنگال زیندانیكراوە و گوتیشی: براكەم بۆ هاوكاری كورد پەیوەندی بە پێشمەرگەوە كردووە و بۆیە هیوادارم ئازادی بكەن.

شایەنی گوتنە, تۆنی پێشتر بۆ ماوەی 3 ساڵ لە ریزی سوپای سوید خزمەتیكردووە و وەكو خۆبەخشێكیش زیاتر لە ساڵێكە پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كردووە و لە سنووری شنگال ئەركەكانی راپەڕاندووە.

 

تونى

 

 

 

 

 

Back to top button