شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتنە وڵاتی ئیمارات
رۆژی دووشەممە، لەسەر داوای وەزارەتی ئابووری ئیمارات، شاندی دەستەی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەردانی وڵاتی ئیماراتی کرد.
د. محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، رایگەیاند: “بەپێی رێنمایی و راسپاردەی راستەوخۆی سەرۆکوەزیران، زیاتر ئاسانکاری بکەین بۆ وەبەرهێنەران بەتایبەتی لە ئیماراتی عەرەبی کە بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن”.
قەبارەی بازرگانی ئیمارات و کوردستان ساڵانە زیاتر لە یەك ملیار دۆلارە، بڕیارە ههرێمی كوردستان و ئیمارات پهیوهندییه ئابوورییهكانیان فراوانتر بكهن.
بەشێک لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئیمارات و بەتایبەت دوبەی دەیانەوێت سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستان بخەنە گەڕ و وەبەرهێنان بکەن، چونکە ئەوان پێیان وایە سەقامگیری ئاسایش و کارئاسانی لە هەرێمی کوردستان هەیە و دڵنیاییان پێدەدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاسانکاری بۆ ئیماراتییەکان دەکات و دەیەوێت پەیوەندییەکان پتەوتر بن.