رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستیپێکرد
وەزارەتی دارایی رایدەگەیێنێت: رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستیپێکرد.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە 30/10/2023، رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دوای تەواوکردنی رێکارەکان بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە رێی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان”.