پنتاگۆن: له‌م مانگه‌ 23 جار له‌ عێراق و سووریا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانمان و فەرمانی بایدن دەرچووە بۆ وەڵامدانەوە.

پنتاگۆن رایدەگەیێنێت : له‌م مانگه‌ 23 جار له‌ عێراق و سووریا هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانمان و فەرمانی بایدن دەرچووە بۆ وەڵامدانەوە.

عه‌مید پات رایده‌ر، سكرتێری رۆژنامه‌وانی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان لانیكه‌م 14 جار له‌ عێراق و نۆ جاری جیاواز له‌ سووریا هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر له‌ رێگه‌ی چه‌ندین هێرشی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی هێرشبردن و خۆكوژییه‌وه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.

راشیگەیاندووە، سوپای ئه‌مریكا زۆرێك له‌و هێرشانه‌ی پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئەوەشیان راگەیاندووە، فه‌رمانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ عێراق و سووریا جێگیركراون ده‌رچووه‌، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له‌ ناوخۆی ئه‌و دوو وڵاته‌دا، به‌تایبه‌ت بۆ به‌ ئامانجگرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانیان لێوه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

Back to top button