مهسرور بارزانی، پهیامێكی پیرۆزبایی بۆ ساڵوهگهڕی دامهزراندنی دامهزراوهی كوردستان 24 راگهیاند
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی بۆ ساڵوهگهڕی دامهزراندنی دامهزراوهی كوردستان 24 راگهیاند.
دهقی پهیامهكهی سەرۆکی حکومەت:
بە بۆنەی هەشتەمین ساڵی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن و دەستبەکاربوونی کەناڵی کوردستان 24، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم کارمەندانی کوردستان 24 دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
كوردستان 24، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە کاتێکدا دامەزرا، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە رووبەڕووبوونەوەدا بوون لە گەڵ تیرۆرستانی دا*عش و لە بەرگریکردن بوون لە خاک و خەڵکی کوردستان، کە سەرئەنجام پێشمەرگە قارەمانەکان، داستان و نەبەردیی گەورەیان تۆمار کرد و ئەفسانەی دا*عشیان تێک شکاند. كوردستان 24ـیش بووبووە بڵندگۆ و سەکۆی پێشمەرگە و سەرکەوتنە بێ وێنەکانی پێشمەرگەی بە جیهان گەیاند.
هیوادارم كوردستان 24، بە شێوەیەکی پیشەییانە بەردەوام بێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکی راگەیاندنی خۆی لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و گەیاندنی راستییەکان لە سەر بنەمای راستگۆیی و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/10/31