مەسرور بارزانی و باڵوێزی ئەمریکا جەختیان لە گرنگی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی 11ی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە بەتایبەتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلوماتیيەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

Back to top button