خانەوادەی دكتۆر نەجمەدین كەریم: كاندیدكردنی فەرهاد كەریم، هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە و پشتگیریی ناكەین

خانەوادەی كۆچكردوو، دكتۆر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووتری كەركووك، روونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە و رای دەگەیەنن كە كاندیدكردنی برایەكی دكتۆر نەجمەدین بۆ هەڵبژاردن هیچ پەیوەندییەكی بە ئەوانەوە نییە و پشگیری و پشتیوانیی ناكەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:-

هاوڵاتیانی شاری کەرکووکی خۆشەویت کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان پێشمەرگە قارەمانەکان سەرجەم جین وتوێژەکانی کەرکوک هەموومان دەزانین کە هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گرنگیەکی تایبەت بەخۆی هەیە وە دڵنیاین لەوەی کە شارەکەمان بەوجۆری ئێستا نامینێتەوە گۆرانکانی تەواوی بەسەر دێت مۆرکی کوردایەتی و رەسەنایەتی بۆ شارەکەمان دەگەرێتەوە

ئەوەی بەلای ئێمەوە جێگەی سەرسوڕمانمان بوو وەک خانەوادەی ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) کە برایەکی بەناوی ( فەرهاد کەريم ) وەک کاندیدێک بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کردووە کە ئيمە دڵنیاین ئەو بەرێزە لەلایەن لایەنێکی سیاسیەوە بەکارهێندراوە دەیانەوێت لەو رێگایەوە دەنگی هاولاتیانی سەربەرز و خۆشەویست وە سۆز و هەستی دەنگدەرانی شارەکەمان بەدەست بەهێنن ، بۆیە بەگرنگمان زانی کە هاولاتیانی شاری کەرکوک دڵنیا بکەینەوە کە ئەم بەرێزە هیج پەوەندیەکی بە ئێمەوە وەک خانەوادەی ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) وە نیە وە ئاگاداری خۆکاندیدکردنی نین و پشتگیر و پشتیوانی نین وە بەهیج جۆرێک نامانەوێت ناوی باوکی کۆجکردوومان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت بۆ مەبەستی راکێشان و سۆز و هەستی هاولاتیان وە کۆکردنەوەی دەنگەکانیان، وە دڵنیاین کە ئەو بەرێزە بۆ بەدەست هێنانی حەزو ئارەزووەکانی خۆی کاندید کردووە ،وە دەیەوێت ناو و ناوبانگی ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) بەکاربهێنێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ.

ئێمە دڵنیاین کە هاولاتیانی سەربەرز و خۆراگری شارەکەمان بەشداری کارای هەڵبژاردن دەبن وە دەنگ بەو کاندیدانە دەدەن کە دڵخوازی خۆیانن، نەک ئەو کاندیدانەی کەدەیانەوێت لەژێر ناو و سێبەری کەسانی تر دەنگ بەدەست بهێنن.

لە کۆتاییدا دووبارەی دەکەینەوە کە ئێمە بەهیج جۆرێک پشتگیر و هاوکاری ( فەرهاد کەریم ) نین و ئاگاداری خۆکاندید کردنی نین وە رێگەش بەهیج کەس و لایەنێک نادەین ناوی رەوانشاد ( دکتۆر نەجمەدین کەریم ) بەکاربهێنن بۆبانگەشەی هەلبژاردن .

خانەوادەی
ڕەوانشاد (دکتۆر نەجمەدین کەریم)
١ / ١١ / ٢٠٢٣

 

Back to top button