وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاندراوێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوەو، بەفەرمی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 ی راگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: “کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، رۆژی شەممە 4/11/2023 لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 9/11/2023، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت”.