مەلا بەختیار هێرش دەکاتە سەر وەهاب هەڵەبجەیی
مەلا بەختیار لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی، گاڵتە بە وەهاب هەڵەبجەیی دەکات کە تۆقیوە لە بڕیارەکەی دادگای هەولێر کە لەسەر کەیسی هاوکار جاف بۆ وەهاب و هاوڕێ بکوژەکانی دەریکردبوو.
مەلا بەختیار گوتوویەتی: وەهاب و بافڵ دەیانگوت حساب بۆ بڕیاری دادگای هەولێر ناکەین، بەلام پارێزەرەکانی وەهاب تا دوایین خولەک ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بوون و لە کۆتاییشدا تانەیان لە بڕیاری دادگا دا و داوای تەمیزیان کرد، بەڵام تەمیز هیچی بۆ نەکردن.
مەلا بەختیار هەروەها دەڵێت خۆ ئەمانە دەیانگوت حساب بۆ دادگای هەولێر ناکەین! سەیرکەن یەکیتی کەوتووەتە دەست کێ؟؟!! من زوو گوتم ئەمانە کاڵفامن خەڵك بڕوای نەدەکرد، ئەمانە هی ئەوە نین بکرێنە شوانی مێگەلە مەڕێک نەک بەڕێوەبردنی حزب. جاران ئێمە حسابمان بۆ بڕیاری دادگایەک نەکردایە گوێمان پێی نەدەدا، نەک ئەوەی پارێزەر بنێرینە دانیشتنەکان و داوای تەمیزی بڕیارەکە بکەین. وەهاب و هاوڕیکانی باش دەزانن کە تاوانبارن و بڕیاری دادگا دروستە بۆیە وا کێچ کەوتووەتە کەوڵیان و ئۆقرەیان لێهەڵگیراوە، چاوەروان بن چۆن وەهاب و هاوڕێکانی راپێچی زیندان دەکرێن و ئەو سەرکردایەتیەی ئێستای یەکێتی تەنها وەک بینەر سەیر دەکەن.
سامان جاف
برای شەهید هاوكار جاف