باڵەکایەتی ئەمڕۆ بە کۆمەڵێ پرۆژەی گرنگ بەسەر کرایەوە..

باڵەکایەتی ئەمڕۆ بە کۆمەڵێ پرۆژەی گرنگ بەسەر کرایەوە..

کرمانج عزەت دەرگەڵەیی، بەرپرسی لقی٢٦ی گوڵانی پارتی لە چۆمان:

لە سەردانێکی مێژویی و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاک مەسرور بارزانی، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
د ئومێد صباح بە یاوەری تیمێکی ھونەری ئەنجومەن و ھاوڕێ لەگەڵ سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چیا ھەرکی جێگری مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ھەڵگۆرد نەجیب سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ چۆمان و حاجی ئۆمەران، لەمیانی دوو کۆبونەوەدا، گوێیان بۆ پێداویستی دەڤەرەکە راگرت.ئاکام ئەو پرۆژانە کرانە پلانی حکومەت و رەزامەندیان بۆ درا:-

١- ئاستەنگەکانی بەر پڕۆژەی دوسایدی حاجی ئۆمەران چار بکرێن بە زوترین کات و ئەو دوو سایدە تەواو بکرێ.
٢- پلانی فراوانکردنی جادەی چۆمان/ پردی حافز، نەخشەسازی بۆ بکرێ و بە کۆمپانیایەکی شارەزاجێبەجێ بکرێ.
٣- پێداویستی کردنەوەی کۆلیجێکی زانکۆی سۆران لە چۆمان ڕەزامەندی لەسەر درا وبەم زوانە بخرێتە بواری جێبەجێ کردن.
٤-یاریگاکانی سمیلان و گەلاڵە و قەسرێ و حاجی ئۆمەران، رەزامەندی نۆژەنکردنەوەیان بۆ درا.
٥- ھۆلی بۆنەکان کە ھەزار کەس جێی تیا دەبێتەوە، درایە تەندەر بۆ چۆمان، لە سەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی.
٦-ئاوی شارەدێی قەسرێ بە گوژمەی ملیارێک و ھەشتسەد ملیۆن دینار درایە تەندەر.
٧-دوو سایدی پردی چۆمان بۆ ئاشی بڕەگوێز، بڕیاری لێدرا و لەو ماوەیە دەست بەکار دەبێ.
٨- پێشنیاری دروست کردنی ھەوارگەیەکی گەشتیاری بۆ چۆمان پەسەند کرا لە پردی سەروی چۆمان بۆ ڕێگای ناوەندە، کە بەشێوەی کۆڕنیشێکی سەردەمیانە، بۆشایی پارکێکی سەردەم پر دەکاتەوە و جوانترین شوێنی گەشتیاری لەخۆ دەگرێ.
٩- ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی دوو ئامێری تیشکی Mri و سیتی سکان درا بۆ نەخۆشخانەی چۆمان، وێڕای تەواو بوونی رەزامەندی ئامێری ئیکۆ بۆ ھەمان نەخۆشخانە و تیشکی دیجیتاڵ بۆ بنکەی تەندروستی قەسرێ.
١٠-ڕێگای گوندی چۆمان/ مەمیخەلان ڕەزامەندی بۆ درا.
١١- ھەڵیکار بۆ زیاتر لە ١٥٠ کادری خۆبەخشی نەخۆشخانەکان و سێکتەری شارەوانی و ئاو و کارەبا ڕەزامەندی بۆ درا، جگە لە کۆمەڵێ مامۆستای وانەبێژ.
١٢- ھەلیکار لە سنوری ھێلەکانی حاجی ئۆمەرانیش زێدەتر دەبێ.

ھەموو ئەو دەستکەوتانە کە ڕەزامەندی بۆ سنوری باڵەکایەتی لێدرا، بەرھەمی داکۆکی لق و ناوچەکانمان بوو لە رێگای مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر و قائمقامیەتی چۆمان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە دڵنیا وەرزێکی ئاوەدانی زۆر گەورە دەخاتە سنوری باڵەکایەتی.

منەت بەسەر خەلکی خۆمان ناکەین، بەڵام پێتان دەلێین.. ئێتر پارتایەتی ئێمە لە جاران زیاتر کردارە و ئامانجمان خزمەتی گەلە.

پیرۆزتان بێ، ئێوە شایستەن خەڵکی باڵەکایەتی.

Back to top button