پەرلەمانتارێکی پارتی: فەزاحەتێکی گەورەی یەکێتی لە سنووری سلێمانی ئاشکرا دەکات
پیلانێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ تاڵانكردنی زیاتری داهاتی سلێمانی ئاشكرا دەبێت كە ئەمجارە لە ڕێگەی بەكارهێنانی بایكۆتەوە پیلانەكەی جێبەجێ دەكات.
لەمبارەیەوە ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ئاشكرای كرد، ئەوەی یەكێتی لە راگەیاندنەكانەوە بڵاوی كردۆتەوە گوایە سەرجەم فەرمانگەكان بایكۆت دەكەن، فێڵكردنە لە خەڵك و قۆستنەوەی بابەتی بایكۆتە بۆ ئەوەی تاڵانكاریی زۆرتر بكەن.
زیاتر ڕوونیشی كردەوە: پیلانەكە بەم جۆرەیە، بە ڕووكەش دەڵێن هەموو فەرمانگەكان بایكۆتیان كردووە، بەڵام بە نهێنی ئەو كادیرانەی یەكێتی كە لە فەرمانگانە داهاتدارەكان دانراون، دەوامیان پێ دەكرێت و كۆكردنەوەی داهاتیش بەردەوام دەبێت، بەڵام هیچ بڕە داهاتێك ناخەنە نێو خەزێنەی گشتییەوە لە كاتێكدا هەر خۆیان داهاتێكی زۆر كەم دەخەنە خەزێنەكەوە.
جەختیشی كردەوە كە یەكێتی پیلانی ئەوەی هەیە جارێكی دیكە بانگەشەی ئەوە بكات كە داهاتی سلێمانی بۆتە سفڕ و لەم ڕێیەوە هەموو داهاتەكە بۆ خۆی هەڵبگرێت، لە كاتێكدا پێشتریش لە سەروەختی كۆرۆنا و دوای كۆرۆناش چەند جارێك هەمان بانگەشەی كردووە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو جەختی كردەوە كە یهكێتی نهك بایكۆتی فهرمانگه داهاتدارەكانی نهكردووه، بگره پەنجە مۆریان پێ دهكات له كاتژمێر 8 بۆ 3ی ئێواره، به تایبهت لهو شوێنانهی پارهی زۆریان تێدایه، جیا لهوهش رێگا به هیچ فهرمانبهرێك نادرێت كه له حزبهكهی خۆیان نهبێت لهو فهرمانگانه كار بكهن و به تۆمهتی جیاواز دووریان دهخهنهوه. نموونەشی بەوە هێنایەوە كە لە لایەن یەكێتییەوە پێشتر ئارام سایەخان، بەرپرسی پێشووی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی پەروێزخان و شەرمین عەلیی هاوسەری كە ڕۆژنامەنووسی كەناڵی (KNN)ی گۆڕان بووە، لەلایەن هێزێكی ئەمنیی یەكێتییەوە لە گەرمیان دەستگیر كراون، تەنیا لەبەر ئەوەی فەرمانەكانی یەكێتییان جێبەجێ نەكردووە.