کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەری ئەمریکی گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، “لە چوارچێوەی تۆکمەکردنی هێزەکەمان،” کەشتیی فڕۆکە هەڵگریی ئایزنهاوەر گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تۆماس ئیشی، فەرماندەی کەشتیگەلی شەشەمی ئەمریکا رایگەیاند، کارکردنی کەشتییە جەنگییەکانیان شان بە شانی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا “لە ژینگەیەکی ئاڵۆزدا، توانا و لێهاتوویی ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و یەکلاییکەر بۆ هەر پێشهاتێک دەردەخات. ئامادەبوونی ئێمە ئاماژەیەکی روونە بۆ پابەندبوونمان بە بەرەپەرچدانەوەی دوژمنکاری و پەرەدان بە سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکە.”