گوتەبێژی حکومەت : ئەگەر نەوتی سپی ماڵان لە بەغداوە بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەبێت

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوتی سپی ماڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: ئەگەر نەوتی سپی ماڵان لە بەغداوە بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەبێت

لە پەیامەکەی پێشەوا هەورامانی رایگەیاندووە:” لە مانگی ۹ی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران پلانی وابوو کە پێش هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە نەوت بەتەواوی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت و دواتریش بگاتە سەنتەری شارەکان .

گوتیشی:” لە مانگی ۱٠ دابەشکردن دەستیپێکردووەو ئێستا پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان و تا ئێستا ۳٠٠ هەزار خێزان بەرەو سەرەوە نەوتییان پێگەیشتووەو هەر خێزانێک بڕی ۲٠٠ لیتری پێدراوە، کە بەمجۆرەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە.

*هەولێر ۱٠٥ هەزار بەرمیل

*سلێمانی و هەڵەبجە۱۲٠ هەزار بەرمیل

*دهۆک ۸٠ هەزار بەرمیل

باسی لەوەشکردووە:” حکومەتی فیدراڵ ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی هەرێم دەنێرێت بەڵام ساڵی پار تەنها بڕی ۲۸ ملیۆن لیتری ناردووە،بۆ ئەمساڵیش لە ناوەڕاستی مانگی ۱۱ دەست بە دابەشکردن دەکەن و ئەگەر بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەبێت.

Back to top button