رێباز حەملان: بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی کەرکووک دەکەینەوە شاری پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری

ڕێباز حه‌ملان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مڕۆ ڕۆژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاڵا و شكۆی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ بۆ كه‌ركووك ده‌شڵێ، بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی کەرکووک دەکەینەوە شاری پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی 11ی 2023، ڕێباز حه‌ملان، له‌ ئه‌كاوتی فه‌رمیی خۆی له‌ (فه‌یسبووك)، نووسیویه‌تی، ئەمرۆ خۆری کەرکووک و کەرکووکییەکان ھەڵدێتەوە و رۆژی گەڕاندنەوەی ئاڵا و شکۆی نەتەوەی کوردە بۆ کەرکووک.

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کادرە نیشتمانپەروەرەکان و مەکتەب و لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەرێنەوە شاری کەرکووکی دڵی کوردستان.

ڕێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شی نووسیوه‌، لەمرۆوه‌ مێژوییەکی تری کوردایەتی و نەتەوایەتی و نیشتمانی بۆ کەرکووک و کەرکووکییەکان دەگەڕێتەوە لەژێر بەیداخی ئاڵای کوردستان و بەیداخی زەردی پارتی بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی کەرکووک دەکەینەوە شاری پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری.

ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركووكیان كرد و باره‌گای مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتییان به‌ فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ زانكۆی كه‌ركووك كرد و بڕیاره‌ پارتی باره‌گاكانی له‌ كه‌ركووك وه‌ربگرێته‌وه‌.

Back to top button