پارتی لەژێر دروشمی خۆشگوزەرانی و گرنگیدان بە خوێندن به‌رنامه‌ی كاری خۆی له كه‌ركووك بڵاوكردهوە
پارتی دیموكراتی كوردستان 40 خاڵی وه‌ك به‌رنامه‌ی كاری خۆی بۆ كه‌ركووك بڵاوكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی ئه‌و حیزبه له كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه.
لیستی پارتی له كه‌ركووك ژماره 197 و كۆمه‌ڵێك كاندیدی هه‌ن كه كه‌سی نیشتمانپه‌روه‌ر و بوێرن و به‌گوێره‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كاندیده‌كانی پارتی ده‌ستپاك و به‌ڕه‌وشتن.
حوسێن مه‌جید سه‌رۆكی لیستی پارتی له كه‌ركووك، گوتی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پارتی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركووك و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا خزمه‌تكردنی كه‌ركووكییه‌كانه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد، پێویسته كه‌ركووكییه‌كان له‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتوون رزگار بكرێن و ژیانیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، 40 خاڵی وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی كاركردنی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك دیاری كردووه:
1- جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ـی ده‌ستوور، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌قامگیری و ئارامی له عێراقدا.
2- پێداگرین له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی {دۆخی} ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا.
3- په‌یامی لیستی 197 په‌یامی هاریكاری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كانه.
4- لیستی 197 كار ده‌كات له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان بێ جیاوازی.
5- ئامانجی لیستی 197ـی پارتیمان خۆشگوزه‌رانی و ره‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ هه‌مووان.
6- لیستی 197ـی پارتیمان گرنگی زیاتر به خوێندنی كوردی ده‌دات له كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
7- لیستی 197 پێداگیری له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئاسه‌واره‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
8- لیستی 197 له روانگه‌ی رێبازی پیرۆزی بارزانییه‌وه دووپات له پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ده‌كاته‌وه.
9- پارتی له پێش هه‌مووانه‌وه له پێناو كوردستانییه‌تی كه‌ركووك قوربانی داوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
10- لیستی 197 به‌گرنگییه‌وه له به‌شداریی كارای ئافره‌تان ده‌ڕوانێت له گشت بواره‌كاندا.
11- به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی ناسنامه و كوردستانیبوونی كه‌ركووك.
12- لیستی 197 كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كاسبكارانی شاری كه‌ركووك.
13- لیستی 197 كار ده‌كات بۆ گرنگیدان به وه‌رزشوانانی پارێزگای كه‌ركووك.
14- لیستی 197 كار ده‌كات بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ گه‌ڕه‌كه پشتگوێخراوه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
15- لیستی 197 كار ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه خزمه‌تگوازییه وهستێنراوهكان.
16- خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌رهاویشته‌كانی له بیر ناكه‌ین؛ كه‌ركووكییه‌كان ئێوه‌ش له بیری مه‌كه‌ن.
17- پارتی خۆسه‌پاندن و فه‌رزكردنی ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر كه‌ركووكییه‌كاندا ره‌ت ده‌كاته‌وه.
18- لیستی 197 كار ده‌كات بۆ ساڕێژكردنی نه‌هامه‌تی و برینه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر.
19- بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی شانزهیهكی تری ئۆكتۆبه‌ر، لیستی 197 هه‌ڵبژێره و كه‌ركووك بخه‌ره ناو ده‌ستێكی ئه‌مین.
20- گه‌لی سه‌ربه‌رزی كه‌ركووك، ئێوه‌ن بڕیار ده‌ده‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك بگۆڕن به كوردێكی شیاوی جێی متمانه‌تان.
21-لیستی 197 رێز له تێكۆشه‌رانی دێرینی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات ده‌گرێت.
22- لیستی 197 كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی فرهكولتووری له كه‌ركووك.
23- لیستی 197 جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر فره‌یی ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردنیان.
24- لیستی 197 جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی زه‌ویوزاری جووتیاران له پارێزگای كه‌ركووك ده‌كاته‌وه.
25- پارتیمان هه‌میشه پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و به‌ده‌ستهێنه‌ری مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانه.
26- لیستی 197 كار ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك.
27- پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگرییه بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر له كه‌ركووك.
28- جه‌خت له رێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌ل و قووڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و باڵاده‌ستیی سه‌روه‌ری یاسا له كه‌ركووك ده‌كه‌ینه‌وه.
29- نووسه‌ر، رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك، رووی گه‌شی شارستانی و هه‌وێنی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ن. پارتی تێده‌كۆشێت بۆ پاراستنی ئازادی و مافه ره‌واكانیان.
30- پارتی له كه‌ركووك مافه نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی و كارگێڕییه‌كانی كورد، توركمان، عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن، كلدان، سریان، ئاشووری و ئه‌رمه‌ن ده‌پارێزێت.
31- هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ده‌ین.
32- خه‌ڵكی كه‌ركووك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر مافه ره‌واكانیان ناكه‌ین و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستان به ستوونی سیاسه‌ت و ستراتیجیی خۆمان ده‌زانین.
33- خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان به ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی خۆمان ده‌زانین.
34- ده‌نگدان به لیستی 197 گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه بۆ مافه ده‌ستوورییه پێشێلكراوه‌كان.
35- ئاوه‌دانی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به دێهاته‌كان به‌رنامه‌ی لیستی 197ـی پارتیمان ده‌بێت.
36- پارێزه‌ری شكۆی تاك به تاكی خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌بین.
37- كه‌ركووك ده‌بووژێنینه‌وه و سه‌قامگیری، ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
38- ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركووك بۆ كه‌ركووكییه ره‌سه‌نه دڵسۆزه‌كان بگه‌ڕێته‌وه، ده‌نگ بده به لیستی 197.
39- بڕیاری سه‌ركردایه‌تی پارتیمان به به‌خشینی گه‌وره‌ترین باره‌گای خۆی به زانكۆی كه‌ركووك، سه‌لمێنه‌ری خه‌مخۆری پارتیمانه بۆ شاره‌كه.
40- به زامنكردنی مافه‌كان، دادپه‌روه‌ری دێته‌دی.