كوردستان و بەریتانیا بەرەنگاری تاوانە رێكخراوەكان دەبنەوە
رێبەر ئەحمەد, وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە بەریتانیا و زنجیرە كۆبوونەوە دیداری فەرمی دەبێت.
لەسەردانەکەیدا وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی كەوت بە وەزیری ئاسایشی بەریتانیا و باس لە كاری هاوبەشی نێوان كوردستان و بەریتانیا كرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ “تۆم توگێندهات”ی وەزیری ئاسایشی بەریتانیا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی x ( توویتەری پێشوو ) بڵاوی كردەوە، دیدارێکی بەرهەمداریان هەبووە لەگەڵ وەزیری ئاسایشی بەریتانیا و دووپاتیان لەسەر هاوئاهەنگییە بەردەوامەكانیان كردووەتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تاوانكارییەکان و بەرفرەوانكردن و بەهێزکردنی هاریکارییەكانی نێوان هەردوولا.