ئەمریکا دەستی بە وەڵامدانەوە کرد … بەفڕۆکەی F15 پێگەی ملیشیاکانی نزیک لە ئێرانی بۆردوومان کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/11/٢٠٢٣١١٠٩_١١١٩٢٦.jpg)
لۆید ئۆستن، وەزیری بەگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:” چەند پێگە و کۆگای چەک و تەقەمەنیان لە سووریا کردووەتە ئامانج، کە لەلایەن سوپای پاسداران و گرووپەکانی نزیک لە ئێران بەکاردەهێنرێن”.
گوتیشی:” هێرشەکان لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگی ئێف15 ئەنجامدراون، کە ئەمە لە وەڵامی ئەو هێرشانەیە کە بەم دواییە لە عێراق و سووریا کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.