هێزە عێراقییەکان لە سنووری کەرکووک دەستیانکردووە بە دەستگیر کردنی جووتیارانی کورد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەرکووک رایگەیاند:” لە دوێنێوە هێزە عێراقییەکان بە چەک و هەمەرەوە چونەتە سەر زەوی کوردان لە تۆپزاوای سنووری کەرکووک و رێگا نادەن زەوییەکانیان کە گەنمەشامیە بدورنەوە و هەروەها زەوییەکانیان بە گەنم تۆ بکەن، لەگەڵ ئەوەش دەستیان بەسەر کەلوپەلی جووتیاران گرتووە و هەروەها جووتیارە کوردەکان دەستگیر دەکەن.
جووتیارێکی تۆپزاواش دەڵێت:” هێزە عێراقییەکان دەستیانکردووە بە گرتنی جووتیاران و دەیانەوێت وردە وردە دەست بەسەر زەوییەکانمان دا بگرن.
لەدوای خیانەتی 16 ی 2017 لە شاری کەرکووک هەر جار بە بیانۆیەک کێشەی بۆ کورد دروست دەکرێت و هەوڵی تەعریبکردنی ناوچەکانیان دەدرێت.