ئەمریکا کچە کوردێکی کردە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە میسر.
لە راگەیاندراوێکدا باڵیۆزخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له قاهیره رایگەیاند:” ئافره‌تێكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورد به‌ناوی هێرۆ مسته‌فا سوێندنی یاسایی خوارد و وه‌ك باڵوێزی ئه‌مریكا، له میسر ده‌ست به‌كار بوو.
باڵیۆزخانه‌كه له تۆڕی ئێكس، (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویەتی:” هێرۆ مسته‌فا له كاتێكدا ده‌ست به‌كار ده‌بێ كه په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی له‌نێوان ئه‌مریكا و میسر هه‌یه و كار بۆ به‌رقه‌رابوونی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.
له‌و به‌یاننامه‌کە ئەوەش هاتووە:” هێرۆ مسته‌فا 50 ساڵ پێش ئێستا له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان له دایك بووه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بكالۆریۆسه له كۆلێژی خزمه‌تگوزاریی ده‌ره‌وه له زانكۆی جۆرج تاون و هه‌روه‌ها خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له زانكۆی برینستۆن و به هه‌شت زمان قسه ده‌كات كه بریتین له له ئینگلیزی، كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، یۆنانی، هندی، بولغاری و پرتوگالی.