دژە تیرۆری کوردستان: بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، شەوی رابردوو لە کاتژمێر 23:30 و کاتژمێر 00:40، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

Back to top button