راگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی نۆڤەمبەری 2023، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕی 241 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 49 تۆمەتبار لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەکە دەستگیرکراون.
دەقی راگەیاندراوەکە:
لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان لە ماوەی (20) رۆژی رابردوودا لە ڕێکەوتی 20ی 10ی 2023 تاکو 9ی 11ی 2023 لە (17) چالاکی سەرکەوتوودا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەرسێ بنکەکانی (دهۆك و سۆران حاجی ئۆمەران)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا (49) گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.
بڕی ئەو ماددانەی لەم زنجیرە چالاکییەدا دەستی بەسەر داگیراوە بریتین لە:
1- (8 کیلۆ) و (129 گرام) ماددەی (تلیاك)٠
2- (2 کیلۆگرام) ماددەی هیرۆین.
3- (1 کیلۆ) و (681 گرام) ماددەی (کریستال) و بڕێکی تری لە ماددەی حشیش و جامايکا.
٤- (229 کیلۆ) و (500 گرام) لە حەبی هۆشبەر جۆری (کاپتاگۆن) و نزیکەی (1000) دەنکە حەب لە جۆرەکانی (ترامادۆڵ و میتادۆن و تریفین).
ژمارەیەك لەم دەسگیرکراوانە کەسانی گەورە بازرگانن و ئەندامی (3) سێ تۆری گەورە بازرگانی نێودەڵەتین و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆرەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لە سەرجەم ئەم چالاکییانەدا پێشتر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەرگیراوە و رێکارە ياساييەکان گیراوەتە بەر، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراون.
یەکێك لەم چالاکییانەی سەرەوە، دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، دوای ئاڵوگۆری زانیاری لە نێوانماندا ئەنجامدراوە کە تيايدا بڕی (160 کیلۆ گرام) حەبی هۆشبەر لە جۆری (کاپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
9ی 11ی 2023