سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.

لەو دیدارەدا کە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیبوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر  گرژی و رووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و چۆنیەتی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو ئاڵنگاری و مەترسییانەی سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

Back to top button