“خواکوڕک” وردەکاری قاچاخچییە رێکخراوەکەی کۆمپانیای نۆکانی سەر بە بافڵ ئاشکرا دەکات

لە ئێستادا بە شێوەیەکی رێکخراو نەوت لەرێگەی تەنکەرەوە دەدزن

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ژێرخان و سەرخانی سلێمانی و گەرمیان تاڵان دەکەن

لە ئێستادا بە شێوەیەکی رێکخراو نەوت لەرێگەی تەنکەرەوە دەدزن

“خواکوڕک” وردەکاری قاچاخچییە رێکخراوەکەی کۆمپانیای نۆکانی سەر بە بافڵ ئاشکرا دەکات

بافڵ و قوباد تاڵەبانی بە رێگای تانکەر لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە لە گەرمیان، نەوت بە قاچاغ دەدزن و بە ئێرانی دەفرۆشن.

چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دزییەکە له ئێستادا بە قاچاغ بردنی نەوتی سنووری سلێمانی و گەرمیان بەشێوەیەکی رێکخراو ئەنجام دەدرێت چەند کەسێک وەک نوێنەری بەرپرسانی سنوورەکە سەرپەرشتی دەکەن وەک (ھاورێی شێخ دارۆ) وەک نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، ئەحمەد حەمە کریم (شێخ ئەحمەدی نۆکان) وەک نوێنەری قوباد تاڵەبانی، چەند بەرپرسێکی باڵای گۆڕان دەستیان تێکەڵ کردووە، لەگەڵ دوو کەسی باڵا دەست لە ناو مەرزەکە بە ناوی عەباس کە بەرپرسە لە دەروازەکە و ھێمن نوری ئەحمەد حەمید کە ھەموو ئەو جموجۆلانەی قاچاغن کارەکان رێک دەخەن.

لە لایەنی ئەمنییەوە وەھاب ھەڵەبجەیی سەرپەرشتی راستەوخۆ پاراستنی تانکەرەکان و لایەنە ئەمنییەکەی دەکات، ھێزێکی دژەتیرۆر بەناوی ھێزە رەشەکە تەواوی ناو دەروازەکە و ساحەی وەستانی تانکەرەکان دەپارێزێت.

پرۆسەکە بەم شێوەیەیە

1- سەرچاوەی نەوتەکە لە

*کێڵگەکانی حەسیرە و سیاسۆخ لە گەرمیان.

*کێلگەی شیواشۆک لە کۆیە.

2- لە ئێستادا بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی عەمبارێکی گەورەی گلدانەوەی نەوتی خاو لە کێلگەی حەسیرە دروست دەکەن.

3- لە خوارەوە ڤیدیۆی ساحەی وەستانی تانکەرەکانە لە ناو مەرزی پەروێزخان، بە شەو و بە رۆژ

ئەو ڤیدیۆیانە:

1- چوارشەممە 8ی 11ی 2023.

2-شەوی 9/8ی 11ی 2023 یە.

تانکەرەکان رۆژانە دوای کاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ دەست بە جووڵە دەکەن بۆ 7ی بەیانی رۆژ داھاتوو دەچنە دیوی ئێران، رۆژانی پشوو رادەوەستن  ھەر تانکەرێک 36 هەزار لیتر نەوتی خاوی تیادایە.

خواکوڕک زانیویەتی بڕی فرۆشتن لە رۆژێک بۆ رۆژێکی تر بە پێی کار ئاسانی سنوور و کەش و ھەوا و کێشەی تەکنیکی و صیانەی تانکەرەکان جیاوازە رۆژ ھەیە گەیشتووەتە 900 تانکەر و زیاتر.

بۆ نمونە: رۆژی 8ی 11ی 2023، 640 تانکەر چووەتە دیوی ئێران. بەڵام رۆژی 9ی 11ی 2023،  533 تانکەر چووەتە دیوی ئێران.

ئەمە جگە لەوەی بافڵ و قوباد بازرگانی بە دەرمان و کریستاڵ و ماددەی ھۆشبەر و مەشروب و سیلاح و جگەرو ھێلکەو بە قاچاغ دەھێنن و پارەی ھەموو ئەم گومرگانە بۆ گیرفانی خۆیان و کەمێکیشی دەدەنە حیزب و دەشلێن خزمەتی سلێمانی نەکراوە

لە کاتێکدا پارەی داھاتی ناو خۆو گومرگ و باج ناگەرێننەوە بۆ حکومەت بەوەشەوە نەوەستاون قاچاغچێتیش دەکەن بەقوت و ژیانی خەلکی دەڤەری سەوز ..

Back to top button