بەڤیدیۆ: سەرۆكه عەرەبەكەی كانتۆنی جەزیرەی پەكەكە دەلێت كەس ناتوانێت شنگال لەئێمە جیا بكاتەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی پەكەكە لە سنوری شنگاڵ چەند بنكەو بارەگایەكی كردەوە, لە ئێستادا لە هەوڵی بە كانتۆنكردنی بەشێكی خاكی باشووری كوردستانە, بۆیە ئەمڕۆ سەرۆكی خۆسەری دیموكراتی سەردانی كەمپی مەشقی پەكەكەی كرد و وتارێكی بە زمانی عەرەبی پێشكەش كردووە.
خواكوڕك ڤیدیۆو چەند وێنەیەكی دەستكەوتووە كە تێدا دەر دەكەوێت لە ناوچەیەكی نزیك لە شنگاڵ چەند چەكدارێكی پەكەكە پێشوازی (زەعیم حەمیدی الدهام) هاوسەرۆكی خۆسەری دیموكراتیەكی نزیك لە پەیەدە دەكەن كە سەردانی كەمپی مەشقی چەكدارانی پەكەكە دەكات.
هەر لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت كە هاوسەرۆكی خۆسەری دیموكراتی وتارێك پێشكەش دەكات, لە میانەی وتارەكەی ئاماژە بەوە دەكات كە, ئێمە سەد ساڵە لەگەڵ ئێوە جیرانین ئیدی كەس ناتوانێ ئێمەو شنگاڵ لەیەك جیابكاتەوە, ئێستا هێزێكی یەپەگە لێرەیە بۆ پاراستنی ئێوە.