مەسرور بارزانی پێشوازی له‌ رابه‌رى گشتی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى کوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ شەممە‌ 11ی نۆڤەمبەری 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ عيرفان عەلی عه‌بدولعه‌زيز، رابه‌رى گشتی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە رابەڕی گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و مافەکانی گەلی کوردستان کرایەوە.

Back to top button