شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت
کەمێک پێش ئێستا، حەیان عەبدولغەنی وەزیرى نەوتى عێراق، بە یاوەری شاندێک لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەمال محەممەد وەزیری سامانە سرووشتییەکان و د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لێکرا.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکە، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە و بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ رۆژ دەمێننەوە”.