بە بڕیاری مەسرور بارزانی زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەولێر تاپۆ دەكرێن

لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن و لە ھەولێریش زیاتر لە (120 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون لە (56) پڕۆژەی وەبەرھێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە و پێكھاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو) و خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە تاپۆ دەكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.

ئەوەش خراوەتەروو، تاکو ئێستا لە سنووری پارێزگاى ھەولێر (6 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، (12 ھەزار) یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینیش دەكرێت، تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.

Back to top button