سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ كونسولى گشتی قه‌ته‌ڕ دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە 13ی نۆڤەمبەری 2023، مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له‌ حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌ کونسولى گشتي قه‌ته‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكی حکومەت بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسولی گشتی قەتەڕ، پيرۆزبايى لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هاوكارى و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دەربڕی.

كونسولى گشتى قه‌ته‌ڕ سڵاو و رێزى ميرى قه‌ته‌ڕی به‌ سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى وەبەرهێنان و ئابووريدا.

Back to top button